له زانستی ده‌روونناسیدا وزه‌یه‌ك هه‌یه كه پێی ده‌وترێت وزه‌ی نێگه‌تیڤ (نه‌رێنی) كه ئه‌م وزه‌یه كاتێك له ماڵه‌كه‌تدا هه‌بێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به بێزاری بیكه‌یت و توانا و حه‌زی ئه‌نجامدانی كاره‌كانت نه‌بێت.
هه‌رله كۆنیشه‌وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و وزه نه‌رێنیه و گۆڕینی به وزه‌ی ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ) خوێ به‌كار هێندراوه، بۆنمونه له كاتی منداڵبوون یاخود پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری خوێ به ماڵدا ده‌پڕژێندرێت.
بۆ وه‌ده‌رنانی وزه نه‌رێنیه‌كان و گۆڕینیان به وزه‌ی ئه‌رێنی خوێی زبر و ئاو له‌گه‌ڵ سركه تێكه‌ڵ بكه‌و بیكه‌ره په‌رداخێكه‌وه و له ژوره‌كه‌تدا دایبنێ، پاش 24 كاتژمێر ته‌ماشای خوێیهكه بكه، گه‌ر هاتبووه سه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه ئه‌وا په‌رداخه‌كه بشۆره‌وه و جارێكی دیكه داینێرهوهو پرۆسه‌كه دوباره بكه‌ره‌وه تا خوێیهكه سه‌ر ئاو ناكه‌وێت، كه ئه‌وه‌ش هێمایه بۆ بونی وزه‌ی ئه‌رێنی له ژوره‌كه‌تدا.