سەردێر

٥ بیرۆکەی ناوازە بۆ قژت کە پارەی چاکت بۆ دەگەڕێنێتەوە!

خانمان بە گشتی گرنگیەکی زۆر بە قژیان دەدن و بە بەشێکی گرنگی جەستەیان دادەنێن، بەردەوام لە هەوڵی تەندروست راگرتن و بەکارهێنانی باشترین شامپۆ و زەیت یاخود چون بۆ ساڵۆنە گرانبەهاکان دەدەن بۆ تەندروستی قژیان، ئەمەش کات و پارەیەکی زۆری دەوێت، بەڵام لێرەدا چەند هاکێک دەخەینە ڕوو کە دەتوانیت بە شێوازێکی ئاسان لە ماڵەکەتدا ئەنجامی بدەیت.

– بۆ خاوکردنەوەی قژ و بریقەدارکردنی ، دەتوانیت 1 کەوچکی چێشت جەلاتین لە 3 کەوچکی چێشت ئاو دا بتوێنیتەوە، کەمێک گەرمکردن بەکار بهێنە تاوەکو بەباشی بتوێتەوە، دواتر لەگەڵ کەمێک بەلسەمی قژ دا تێکەڵی بکە و بەجێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە، تێکەڵەکە چەند ئینچێک دوور لە پێستی سەر لە قژت بدە و بۆ ماوەی 40 خولەک بەجێی بهێڵە.

– بۆ قژێکی تەندروست پێویستە شانەی گونجاو بۆ بارودۆخە جیا جیاکانی قژت هەڵبژێریت، کاتێک قژت وشکە، پێویستە شانەی رو تەخت بەکار بهێنیت وەک وێنەکە،  کاتێک تەڕە شانەی ستونی بەکار بهێنە.

– ماسکی هێلکە بەکار بهێنە بۆ خێراکردنی کاتی درێژبوونەوەی قژت، بە تێکەڵکردنی 2 کەوچکی چێشت زەیتی گەرچەک، 1 زەردێنەی هێلکە، 1 کەوچکی چێشت هەنگوینی سروشتی. تێکەڵەکە بە باشی تێکەڵ بکە و پێستی سەرتی پێ مەساج بکە،   بۆ چەند کاتژمێرێک بە قژتەوە بەجێی بهێڵە.

– بۆ پاراستنی قژ لە مخۆرکەو وشک بونەوەی کۆتای قژەکە، پێش بەكارهێنانی شامپۆ ڤاسلین لە کۆتایی قژەکەت بدە، دواتر شامپۆ بەکار بهێنە، چونکە شامپۆ زەیتی سروشتی قژت دەبات و وشکی دەکاتەوە، یاخود دەتوانین بەلسەم پێش شامپۆ بەکار بهێنیت نەک دوای شامپۆ.

– بۆ ڕزگاربوون لە مخۆرکە، حەبی ئازاری ئەسپرین بەکار بهێنە، دەتوانیت چەند حەبێک ورد بکەیت و دواتر لەگەڵ شامپۆکەتدا تێکەڵی بکەیت، بۆ چەند خولەکێک بە قژتەوە بەجێی بهێڵە و بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.