سەردێر

شێوەی لوتت چۆنە؟ بزانە ئەوە چیت پێدەڵێت!

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی   Journal of Craniofacial Surgery دا بڵاوکراوەتەوە جۆر و شێوەی لووت هەندێک لایەنی کەسایەتیت دەردەخات.

لە توێژینەوەکەدا کە لەسەر ١٧٠٠ کەس ئەنجامدراوە، بەشێک لە ئەنجامەکان بەم جۆرەی خوارەوە بوون:

 

– ئەو کەسانەی لوتیان درێژە کەسانێکن زۆر چالاکن و بەردەوام هەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەش زۆر کاردەکەن و کارەکەیان دەخەنە پێش ژیانی تایبەتیانەوە.

– ئەو کەسانەی لوتیان کورتە زۆر هەستیارن و کەسانێکی بەوەفاشن، زیاتر حەزدەکەن دڵخۆشبن و لەگەڵ خانەوادەکەیاندا بن وەک لەوەی کاربکەن.

– ئەو کەسانەی سەری لوتیان تیژە کەسانیکی زۆر ئابوورین و دەکرێت لە شێوازی خەرجی پارەدا ڕاوێژیان پێبکرێت.

– ئەو کەسانەی لوتیان گەورەیە دەستبڵاون و زیاتر پارە خەرج دەکەن نەک ئەوەی کۆی بکەنەوە.

– ئەو کەسانەی لوتیان بچوکە لە پەیوەندیە سۆزداری و خێزانیەکانیاندا زۆر سەرکەوتوون.