سەردێر

چەند تایبەتمەندیەکی جەستەی ژنان کە سەیر و سەمەرەیە!

ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکی جەستەی ژنانە کە سەیر و سەمەرەیە:

 

-چاوی ژنان ڕەنگەکان باشتر و تێرتر دەبینیت بە بەراورد لەگەڵ پیاوان، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە پیاو یەک کرۆمۆسۆمی  Xی هەیە و ژن دوو دانە.

 

 

-بەشێوەیەکی گشتی لە خانماندا مەمکێکیان لەوەی دیکە گەورەترە و هەندێکجار جیاوازیەکە دیارە و هەندێکجاریش زۆر بە ئەستەم هەستی پێدەکرێت.

-جەستەی خانمان و دەرچەی ڕحم بەشێوەیەکی ناوازە لەکاتی منداڵبووندا دەکشێت و گەورە دەبێت.

-پێستی خانمان ٢٥٪ هەستیارترە بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا

-ژنان توانایەکی باشتریان هەیە لە بەرگەگرتنی ئازار و مامەڵەکردن لەگەڵیدا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خێراتر دەتوانن لە بیر خۆیانی ببەنەوە.

-ژنان بە درێژایی ژیانیان دوو جار بە قۆناغی هەرزەکاریدا تێدەپەڕن، جاری دووەم لە پاش تەمەنی ٤٠ ساڵی و لە زک وەستانە، کە دەبنە کەسێکی مزاجی و هەندێکجار وەک هەرزەکار ڕەفتار دەکەن.

-ژنان توانایەکی باش و خێرایان هەیە لە خوێندنەوەی ڕوخساری کەسەکان.