ئەمەی خوارەوە چەند یاسایەکی ئابوورییە بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە دەڵێن نازانین پارەی مانگانەمان چی لێدێت و هەر لە خۆیەوە دەڕوات:
-تێچووی بەکارهێنان هەژمار بکە
-زۆرجار بۆئەوەی پارە هەڵبگرینەوە شتی هەرزان دەکڕین، بەڵام دواتر زۆر بە گرانتر دەکەوێت لەسەرمان چونکە ناچارین زوو زوو بیکڕینەوە، بۆیە دەبێت بزانین نرخی ڕاستەقینەی شتەکان = نرخەکەی + ڕێژەی بەکارهێنانەکەی و پێویستە بەو جۆرە لێکدانەوەی بۆ بکەیت.
-پێداویستیەکانت پڕ بکەرەوە نەک حەزەکانت
-دەبێت ئەوە بزانیت کە خواردن و خواردنەوە و شوێنی نیشتەجێبوون و جلوبەرگ و سەلامەتی و پەیوەندیەکی باش و کۆمەڵایەتی لە پێداویستیە سەرەکیەکانە، بەڵام پاش ئەوەی کڕینی شتی دیکە بۆ حەزە و پێویستە بە پێی پێویستی و داهاتی خۆت بیکەیت نەک بەتەمابیت هەموو حەزەکانت پڕبکەیتەوە چونکە تەواو نابێت.
-پشت بە چیرۆکە باوەکان مەبەستە!
-زۆرێک پێیان وایە ئەستەمە دەوڵەمەند ببیت و پارە پەیدا بکەیت گەر بەڕێگەی حەرام نەبێت، بەڵام ئەوە جۆرێکە لە تەمبەڵی بۆ ئەوەی هەوڵنەدەیت و ڕاست نییە و نابێت بەوە پشتبدەیتەوە و هەوڵی پەیداکردنی پارەی زیاتر نەدەیت.
-سەرپارشتیارێکی زیرەک هەڵبژێرە بۆ بودجەی خێزان
-بۆ بەڕێوەبردنی پارە و بودجەی خێزان پێویستە کەسێک ئەو کارە بکات کە زیرەکانەتر خەرجی دەکات و باشتر دەزانێت بە پلان پارە خەرج بکات.
-داهات و خەرجی ڕۆژانەت بزانە
-ئەوەت لەبیربێت کە پیویستە ٣٠٪ کەمتر خەرجبکەیت لەو داهاتەی دەستت دەکەوێت، بۆیە گرنگە بزانیت چەندت دەستدەکەوێت و چەندێک خەرج دەکەیت.