ئەمەی خوارەوە چەند دۆزینەوەیەکی نوێی تەندرووستییە کە بەسوودە بۆت و پێویستە بیزانیت:
-بەپێی توێژینەوەیەک کارکردن لە بواری نینۆک و ئارایشتگاکانی نینۆک وەک کارکردن وایە لە کارگەی نەوت و کیمیایدا چونکە مامەڵە لەگەڵ ماددە ژەهراویەکانی وەک بەنزین و toluene, ethylbenzene, و xylene دەکەیت و گەر ئاگاداری تەندرووستی خۆت نەبێت ئەگەری توشبوونت بە شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە هەیە.
-هەرچەندە زۆرێک لە پزیشکان بەردەوام ڕێنمایی ئەوەمان دەکەن کە دەبێت بە پشتی ڕێکەوە دابنیشتن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی بەوە داوە کە چەمانەوەی پشت پەستان لەسەر بەشی خوارەوەی پشت کەمدەکاتەوە و بۆ ئەو کەسانە باشە کە لەو ناوچەیەدا ئازاریان هەیە.
-بۆ لەمەودوا وریابە کە ملت دەتەقێنیت چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی سەکتەی مێشک و بۆ ئەوەش دکتۆرەکان چەندین نمونەیان هەبووە کە یەکێک لەوانە گەنجێک بووە بەناوی Josh Hader
–توێژینەوەیەکی زانکۆیەکی ئەمریکیش دەری خستووە کە وەرزشکردن لە بەیانیاندا چەندین هێندەی کاتەکانی دیکە باشترە و لە ئێوارانیشدا سوودی کەمە