سەردێر

ئەم ڕوەکە بۆنی زۆر خۆشە و هەموو مێش و مەگەزێکێش دوردەخاتەوە، بیکە ئینجانەوە!

زۆرێكمان ئینجانه‌ی ڕووه‌كی جۆراوجۆر له‌ ماڵ یاخود له‌ ژوره‌كانماندا داده‌نێین، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌م جوانه‌ و هه‌میش ته‌ندروسته‌.

به‌ڵام یه‌كێك له‌ كاریگه‌رترین ڕووه‌كه‌كان (نه‌عنا)یه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌ تازه‌ی له‌ ئینجانه‌دا دایبنێیت و به‌هۆی ئه‌و بۆنه‌ تیژه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی هیچكام له‌ مشك و جاڵجاڵۆكه‌و مێرووه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌رگه‌ی ناگرن و به‌ته‌واوه‌تی پێی بێزار ده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ بۆخۆیان ئه‌و ناوچه‌یه‌ جێده‌هێڵن.

هه‌ر بۆیه‌ دانانی ئینجانه‌ی نه‌عنا له‌ ماڵه‌كه‌تدا جگه‌ له‌وه‌ی ته‌ندروست و بۆنخۆشه‌، به‌ته‌واوه‌تیش مێرووه‌كان دورده‌خاته‌وه‌.