سەردێر

بۆچی نابێت تا تەمەنی ٢ ساڵی بەهیچ جۆرێک بە سمت دەرزی بۆ منداڵ بکەیت؟

بەوتەی پزیشکێکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، نابێت بە هیچ جۆرێک بۆ منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ دەرزی بەکاربهێندرێت، چونکە ئەگەری شەلەل بونی هەیە.

د، ئاکۆ کەریم جەلال پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایگەیاندووە”تکایە بۆ منداڵی تەمەن کەمتر لە دوو ساڵ دەرزی بە سمت مەکەن، گەر دەرزی زۆر پێویست بوو دەبێت پزیشکی پسپۆری منداڵان بریاری لێبدات ئینجا لەسەر ڕانی منداڵەکە بدرێت تاکوو تەمەنی دوو ساڵی چونکە تا ئەو تەمەنە گەر دەرزی بە سمت بکرێت ئەگەری هەیە دەرزیەکە بەر دەمار بکەوێت و شەلەلی ماسولەکان رووبدات”

د، ئاکۆ کەریم وتوشیەتی”وەک چۆن دەرزی کوتان (تلقیح) لەسەر ڕان دەکرێک دەبێت هەموو دەرزێک لەسەر ڕان بدرێت تا تەمەنی دوو ساڵی”

 

ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینن دەرنجامی دەرزیە بە سمت کراوە: