زۆرجار دەکرێت بەپێی شوێنی ئازار دیاری بکرێت کە لەکام بەشەی جەستەت کێشە هەیە، ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گشتییە لەسەر ئەوە:
-بونی ئازاری لە بەشی سەرەوەی گەدە: دڵەکزێ
دڵەکزێ گەرانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیە بۆ سورێنچک، کاتێک ئەو دەروازە ماسولکەییەی سەرەتای گەدە بە رێکوپێکی کارناکات و تەواو داناخرێ، ئەوەی لە گەدەدایە دەگەڕێتەوە نێو سوورێنچک و بەشی سەرەوەی گەدە و سنگت ئازاری پێدەگات، نابێت زۆر بخۆیت و پێویستە ژەمەکانت بکەیت بە ژمی کەم کەم بەڵام زوو زوو.
-ئازار لە ناوەڕاست و سەروی گەدە : برینی گەدە ( قرحة المعدة )
بریتییە لە دروست بوونی برین لە ناوپۆشی گەدە و بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریكە كە پێی دەگوترێت دوانزە گرێ و هەست بە ئازاری تیژ و قورسی لەناکاو دەکەیت لەو ناوچەیەدا.
-بونی غازات و سکچون: هەوکردنی گەدە
هەوکردنی میکرۆبی کۆئەندامی ھەرس کە گەدە و ڕیخۆڵە باریکە و ڕیخۆڵەگەورە( کۆڵۆن ) دەگرێتەوە کە زۆربەی جار بە شێوەی سکچوون و ڕشانەوە دەرەکەوێت و غازاتێکی زۆریشت دەبێت.
-ئازاری خوارەوەی گەدە و غازات و سکچونی درێژخایەن: هەستیاری بەرامبەر ماددەی گلوتین
-لە گەنم و جۆدا ماددەیەک هەیە کە پێی دەوترێت گلوتین کە سەرچاوەیەکی پڕۆتینیە، لە هەندێک کەسدا گەدە هەستیارە بەرامبەر بەم ماددەیە و ئازاری خوارەوەی گەدە و غازات و سکچونی درێژخایەن درووستدەکات.
-ئازارێکی کەم و قورسی لە هەرسکردنی خواردن: هەستیاری بە لاکتۆز
هەستیاری گەدە بە لاکتۆز یاخود شەکری شیر یەکێکە لە هەستیاریە باوەکان کە دەبێتە هۆی ئازارێکی کەم و قورسی لە هەرسکردنی خواردن.