ئەمەی خوارەوە چەند نەخۆشیەکی سەیر و سەمەرەی دەروونییە کە گرنگە زانیاریت لەبارەیەوە هەبێت:
نەخۆشی Alice in Wonderland Syndrome
ئەم نەخۆشییە زیاتر لە ٢٠تەکانی تەمەندا ڕوودەدات، کەسەکە هەستەکات هی ئەم جیهانە نییە و بونەوەرێکی ئاسمانیە، شتەکان لە قەبارەی خۆی نابینێت، هەندێک کات بوونی وەرەم لە مێشکدا هۆکارە بۆ نەخۆشیەکە.
نەخۆشی Factitious Disorder
ئەم نەخۆشیە کەسانێکن کە چێژ لە چونە لای دکتۆر وەردەگرن، بیانوو دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی بچنە نەخۆشخانە، زۆرجار نیشانەکانی لەو ژنانەدا دەردەکەوێت کە لە ماڵەوەن و هیچ نییە ئەنجامی بدەن یان ئەو کەسانەی کێشەی ، بەپێی توێژینەوەیەک ٪١ی خەڵک ئەم نەخۆشیەیان هەیە و شارەزایی تەواویش لە دەستەواژە پزیشکیەکان پەیدا دەکەن، بۆ چارەسەر پێویستە سەردانی دەروونناس بکات
نەخۆشی Alien Hand Syndrome
لەم نەخۆشیەدا نەخۆشەکە لەناکاو بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی دەستێکی لە دەستدەدات و بۆ گرتنی ناچارە دەستەکەی دیکەی بەکاربهێنێت، هەندێجار ئازاری خۆشی پێدەدات، بوونی گرێ لە مێشک یاخود تێکچونی فەرمانی مێشک هۆکارە و چارەسەریشی نییە
نەخۆشی Dissociative Identity Disorder
ئەم کەسانە هەر جارە و کەسایەتیەکیان هەیە و ژیانیان لەنێوان ٢ بۆ ٣ کەسایەتی جیاوازدایە و وادەکات مامەڵە کردن لەگەڵیاندا سەخت بێت و هەندێک کات ڕەگەزی خۆشیان لێتێک دەچێت
.
نەخۆشی Visual Agnosia
ئەم نەخۆشیە زۆرجار بەهۆی زیانگەیاندن بە مێشک درووستدەبێت، نەخۆشەکە باوەڕی وایە کە شتیک دەبینێت لەکاتێکدا لە ڕاستیدا وانییە، یاخود بۆنموونە بوکەشوشەیەکی لێدەبێتە منداڵێکی ڕاستی.