سەردێر

بەرهەمە نوێکەی سبیل جان پێشوازیەکی زۆری لێکراوە

خانمە هونەرمەندی ناوداری تورکی سبیل جان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی “Yalnız Beni Sev” بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی سیبل جان یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومەکەی بەناوی (حەیات) و لە پاش بڵاوکردنەوەشی پێشوازیەکی زۆری لێکراوە و بینەرێکی زۆری هەبووە.

سبیل جان لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایک بووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی تورکیا و لە هەرێمی کوردستانیش هەواداری زۆری هەیە.