بەکارهێنانی گوێزان بۆ بنباڵ وادەکات کە پێستەکەی زبر بێت و زووش موەکە بێتەوە، هەر بۆیە دەتوانیت سوود لە گیراوە سرووشتیەکان وەربگریت.
ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی سرووشتی کاریگەرە بۆ ئەو مەبەستە:
پێکهاتەکان:
٣ کەوچکی بچوک زەردەچەوە
١ کەوچکی بچوک شیر
هەردوو پێکهاتەکە جوان تێکەڵبکە و بیدە لەبنباڵت بۆماوەی ٢٠ تا ٣٠ خولەک، پاشان پەڕۆیەکی نەرم بە ئاوی گەرم تەڕ بکە و پێیدا بهێنە، چەند جارێک کارەکە دوبارە بکەرەوە بۆ ئەنجامی باشتر.