سەردێر

چەند زانیاریەکی گرنگ کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ژیانت لە مردن ڕزگار دەکات

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ژیانت لە مردن ڕزگار دەکات:

 

-گەر لە ئۆتۆمبیلدا گیرت خوارد و نەتتوانی دەرگا بکەیتەوە، هەوڵبدە جێگای پشتەسەری کوشنەکە لێبکەیتەوە و بە ئاسنەکەی لە سوچەکانەوە جامەکە بشکێنە نەک لە ناوەڕاستەوە.

-گەر ورچ بەدواتکەوت، هەوڵبدە بە دەری شتێکدا بخولێیتەوە (ئۆتۆمبێل، دار، بەردی گەورە)، چونکە ورچ توانای سوڕانەوەی لاوازە و پاش ماوەیەک بە ناچاری وازت لێدەهێنێت

-گەر لە کەنار دەریا و زەریا بویت و بینیت ئاوەکە زۆر لە کەنار دەریاکە دورکەوتۆتەوە یەکسەر ئەو ناوە جێبهێڵە، چونکە ئەوە نیشانەی تسۆنامی بەهێزە.

-گەر کەسێک بێهۆش بوو ویستت هەڵبستێتەوە، ئەوا با بە پشتا پاڵبکەوێت و قاچی کۆبکەرەوە و بیبە بۆ لای سنگی و درێژی بکەرەوە، بەم جۆرە خوێن باشتر دەچێت بۆ مێشکی

 

هیچکاتێک یاسای  ژمارە ٣  لەبیر مەکە

ڕێژەی مانەوەی مرۆڤ لە دۆخی نەخوازراودا بەم جۆرەیە:

 

-٣ خولەک بەبێ هەوا

-٣ کاتژمێر لە کەش و هەوای زۆر گەرمدا

-٣ ڕۆژ بەبێ ئاو

-٣ هەفتە بەبێ خواردن