سەردێر

گورگە سورە، ئەو نەخۆشیەیی کە کاریگەری لەسەر هەموو جەستەت هەیە و پێشی نازانیت

نەخۆشی گورگە سورە lupus، نەخۆشییەکی سیستمی بەرگری خۆییە کە دەبێتە هۆی هەوکردن لە چەند بەشێکی لەش وەک جومگەکان ، پێست ، گورچیلەکان ،خوێن ، سییەکان ، دڵ ، مێشک.

ئەوەی لەم نەخۆشیەدا مەترسیدارە ئەوەیە کە دەکرێت بە درێژایی ژیانت نەخۆشیەکەت هەبێت و پێشی نەزانیت، چونکە کاریگەری لە سیستمی بەرگری جەستە دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی بە هۆکارێکی سادە لە بەشە جیاوازەکانی جەستە توشی نەخۆشی ببیت.

هەندێکجار دکتۆرەکان چەند ساڵێکیان پێویستە تا بتوانن نەخۆشیەکە لە کەسێکدا دیاری بکەن، بەڵام ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانێتی کە گرنگە بیانزانیت:

-درووستبوونی لەناکاوی ئازاری ماسولکەکان کە تاشی لەگەڵدایە.

-هەستکردن بە ماندویەتی و شەکەتی

-بونی ئازاری لە سنگ کاتێک بە قوڵی هەناسە دەدەیت.

-لەدەستدانی قژ

-سوربونەوەی ڕوخسار بەشێوەی ئاسۆیی لەکاتێکدا سوربونەوەی ئاسایی بەشێوەی ستونییە.