سەردێر

٩ نیشانە کە دەری دەخات ئەوەندەت نەماوە توشی شەکرە ببیت!

شەکرەیا نەخۆشی شەکرە جۆرێک شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست (بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن)بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.

 

کۆمەڵێک هۆکار بۆ ئەوەی ئەگەری توشبون بە شەکرەت زیاد بکات:

– چونە تەمەنی سەروو ٤٥ ساڵ

– دابەزینی ڕێژی کۆرستڕۆڵ.

– قەڵەوی

– شێواژی ژیانی ناتەندروست

– بۆماوەیی

– کەمخەویی

 

چەند نیشانەیەک کە دەبێت بزانیت سەرەتایی توشبونتە بە شەکرە:

– شەکەتی و ماندووبونی زۆر

– هەستکردن بە تونێتی

– میزکردنی زۆر

– لاوازبونی بینین

– دابەزینی ڕێژەی شەکر

– سەرگێژخواردن

– عەرەقکردنەوەی زۆر

– هەستکردنن بە توڕەیی

– توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە

 

چۆن پارێز بکەین:

– کێشت دابەزێنە، چونکە ئەگەری توشبوون بە شەکرەت بەڕێژەی ٤٠٪ تا ٧٠٪ کەمدەکاتەوە.

– پارێز بکە لە خواردن و شتە تەندروستەکان بخۆ

– ئەو خواردنانە بخۆ کە مەگنسیۆمی تێدایە وەک سەوزە و ئەڤۆگادۆ و گوێز و بادام.

– ئەو خواردنانە بخۆ کە ماددەی کرۆمی تێدایە وەک سپێنەی هێلکە و پەتاتە.

– دارچینی بخۆ، چونکە خواردنێکی بەسوودە بۆ ڕێگری لە شەکرە.

– ئەنزیمی Q10 بخۆ کە لەماسی سەلەمۆندا زۆرە، لەگەڵ سپێناغ و سپێنەی هێلکە.

– ڕوەکی جینسنگ Ginseng بخۆ کە بۆ ڕێگری لە شەکرە زۆر گرنگە.