هەندێکجار حکومەتەکان ساری نوێ دروستەکەن بۆ هاوڵاتیەکانیان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، بەڵام بەشێک لەو شارانە سەرکەوتوو نابن و بەچۆڵی دەمێینەوە، ئەمەی خوارەوە نمونەی بەشێک لەو شارانەیە:
-شاری Kangbashi
-حکومەتی چین دروستی کرد بۆ ئەوەی جێگای ١ ملیۆن هاوڵاتی وڵاتەکەی تێدا بکاتەوە، بەڵام کەس نەچووە ناو شارەکە
-شاری Cirueña
-شاری Cirueña لە ئسپانیا بۆ جێکردنەوەی ١٠ هەزار کەس دروستکرا، بەڵام قەیرانی دارایی بەسەردا هات و تەواو نەکراوە شارەکە چۆڵە
-شاری Tianducheng
-شاری Tianducheng لە چین هەموو پێداویستیەکی بۆ دابین کرا و تەنانەت لەسەر شێوەی پاریس دروستکرایەوە، بەلام خەڵک نەچووە ناوی بۆ ژیان، بۆیە ئیستا زیاتر بۆ وێنەگرتن دەچنە ئەوێ
-شاری Kilamba
-شاری Kilamba لە کەمبۆدیا لە دوری ٣٠ کم لە پایتەختەوە دروستکرا بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی پایتەخت، بەڵام پرۆژەکە سەرکەوتوو نەبوو
-شاری Thames
-یەکێکی دیکە لە شارە چینیە کۆنەکان Thames ە کە لەسەر شێوەی لەندەن دروستکراوە، بەڵام ئێستا چۆڵە
-شاری مصدر
-شاری مصدر لە ئیمارات وەک شارێکی زیرەک دروستکراوە بەڵام تا ئێستا کەسی تێدا ناژیی لە کاتێکدا ٢٢ بلیۆن دۆلاری تێچووە و ٥٥ هەزار کەس دەگرێت
-شارۆچکەی Kijong-dong
-شارۆچکەی Kijong-dong لە کۆریایی باکور لە سەر سنور دروستکراوە و لە دورەوە وەک شارێکی مۆدێرن دەردەکەوێت، بەڵام لە ناوەوە کەسی تێدا ناژی و تەنها بۆ پروپاگەندە دروستکراوە
-شاری Naypyidaw
-لە ساڵی ٢٠٠٥ حکومەتی میانمار بڕیاریدا پایتەختی وڵاتەکە لە Yangon بگۆڕێت بۆ شارێکی نوێ بەناوی Naypyidaw بە ڕوبەڕی 7,054 کیلۆمەتر چوارگۆشە، دەیان بلیۆن دۆلار و چەندین ساڵ لە پرۆژەکەدا بەهەدەردرا، بەڵام دوار حکومەت سەرکەوتوو نەبوو لە گوستنەوەی خەڵک بۆ شارەک و شەقامەکان بە چۆڵی مانەوە و تەنها چەند باڵەخانەیەکی حکومی تیدا بوو