سەردێر

زانیاری نوێ لەسەر کەیسەکەی بەیان غەریب ئاشکرا دەبێت

پاش دەستگیرکردنی (بەیان غەریب) لە شاری هەولێر کە بە (بەیۆ) ناسراوە، هێشتا هۆکاری سەرەکی دەستگیرکردنی ناڕوونە بەو پێیەی ئەو ماددە یاساییەی کە پێی دەستگیرکراوە تایبەتە بە سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکانی ڕاسپێردراو بە خزمەتی گشتی.

بەوتەی رێباز زێوەر مستەفا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان بەیان غەریب بەپێی ماددەی 240 دەستبەسەرە کە ئەو ماددەیە تایبەتە بە سەرپێچی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار کراوە بە داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەی لەماڵ ڕادەکەن.

بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبارەی دۆسیەکەیەوە ئاماژەی بەوەداوە کە له‌كاتی دەستگیرکردنی بەیان غەریب دەست گیراوە بەسەر دوو مۆبایلەکەیدا، کە پڕ بوون لە وێنەی نەشیاوی نزیکەی 12 ئافرەت و کاری بەدڕەوشتی بەو ئافرەتانە کردووە کە داڵدەی داون.

دەستگیرکردنی بەیان غەریب پاش ئەوە هاتووە کە کچێکی لە دایکبووی 1997ی داڵدەداوە کە ماوەی 10رۆژێک بوو لە ماڵەوە هەڵاتبووە و لە سلێمانیەوە چووە بۆ هەولێر، هەرچەندە دواتر ویستوویەتی بچێتەوە ماڵەوە، بەڵام لەلایەن چەند کەسێکەوە هەڕەشەی لێکراوە، ئەو ژنە لەکاتی تۆمارکردنی سکاڵا، نامەکانی کچەکەی نیشانداوە و کە کچەکەی باسی ئەوە دەکات هەڕەشەی لەسەرە.

کاتێکیش پرسیاریان لەبارەی ئەو کچە هەڵهاتووە لێکردووە، بەیان غەریب پەیوەندی بە کچەکەی خۆیەوە کردووە، ئەو هاتووە و شوێنی کچە هەڵهاتووەکەی پێوتوون کە لەلای کوڕێک بووە.