سەردێر

پێنج هۆکار وادەکەن نەخۆش‌ سوود لە چارەسەری پزیشک وەرنەگرێت

ئەمەی خوارەوە پێنج هۆکارە کە وادەکەن نەخۆش‌ سوود لە چارەسەری پزیشک وەرنەگرێت:

١- بە هەڵە دەستیشانکردنی نەخۆشی لەلایەن پزیشکەکەوە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، بەمەش دەرمانی هەڵە دەدرێت بە نەخۆشەکە و ئەگەر زیانیشی نەبێت، سوودی نابێت.
٢- بە هەڵە پێدانی دەرمان لەلایەن دەرمانخانەوە، ئەمەش یان بەهۆی خەتی ناخۆشی پزیشکەکەوە دەبێت، یان بەهۆی سەرقاڵیی کارمەندانی دەرمانخانەکە، یاخود بەهۆی نەشارەزاییانەوە.
٣- کەمتەرخەمیی نەخۆشەکە لە بەکارهێنانی دەرمانەکان یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان.
٤- خراپیی کواڵێتی دەرمانەکان، هەر وڵاتێک لەناوخۆدا دەرمان دروستنەکات، گومان لەسەر هەموو دەرمانێکی هاوردەی دەکرێت.
٥- هەندێک جۆری نەخۆشی هەیە چارەسەری نییە، یاخود درێژخایەنە و بە ئاسانی باش نابێت، ئەمەش دەسەڵاتی‌‌ کەسی تێدا نیە، نە پزیشک، نە دەرمان، نە دەرمانخانە.

ئامادەکردنی:
د. ماکۆک محەممەد
پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو
سەرچاوە: مێدیار