سەردێر

٨ زانیاری سەیر لەسەر ژاپۆن لە زاری ئەو کەسە بێگانانەوە کە لە وڵاتەکەدا ژیاون

ئەمەی خوارەوە ٨ زانیاری سەیرە لەسەر ژاپۆن لە زاری ئەو کەسە بێگانانەوە کە لە وڵاتەکەدا ژیاون:

 

-لای کچانی ژاپۆنی بوونی موو لەسەر ڕوخسار و قۆڵ نیشانەی ئەوەیە کە ئەو کچە گوێ بەخۆی نادات و پاک و خاوێن نییە، هەر بۆیە بەردەوام دەیتاشن.

 

-بەکرێگرتنی شوقە لە ژاپۆن زۆر گرانە، هەر بۆیە زۆرێک ناتوانن ئەو پارەیە دەستەبەر بکەن و بەکارتۆن ماڵ بۆخۆیان درووستدەکەن، جگە لەوەی کە خانوو بەکرێ دەگریت خاوەن ماڵ مەرجی زۆرت بۆ دادەنێت، بۆنمونە دەبێت بزانێت چەند کەس لە ماڵەکەدا دەمێنێتەوە و ئاژەڵت هەیە یاخود ناو و زۆر ڕێکاری دیکە.

-لەکاتی ماڵ گواستنەوە  کۆمپانیایی تایبەت ئەو کارەت بۆدەکات و پێشتر دەچن یارمەتی لە ماڵە دراوسێکان وەردەگرن و شیرینیشیان بۆ دەبەن.

 

 

-بەهۆی ئەوەی ژاپۆنیەکان تەنها لە ڕۆژی یەکشەماندا پشوو وەردەگرن و ڕۆژەکانی دیکە بەردەوام کاردەکەن، حکومەتی ئەو وڵاتە یاسای نوێی دەرکردووە کە ڕێگەنادات لە پاش کاتژمێر ١٠ی شەو کۆمپانیاکان کاربکەن تا ٥ ی بەیانی، جگە لەوەی کۆمپانیاکانی ناچارکردووە ڕۆژەکانی پشوو لە ساڵدا زیاتر بکەن تا کارمەندەکانیان زیاتر پشوو وەربگرن.

-سیستمی تەندرووستی لە ژاپۆن ئاڵۆزە بۆ کەسی بێگانە، زۆرجار پزیشکەکان ئامادەنین نەخۆشی بێگانە ببینن بەتایبەت گەر ژاپۆنی نەزانیت، پێویستە هەموو سەردانەکان بە وادەی پێشوەخت بێت.

 

-لە ژاپۆن زۆرجار بەکارهێنانی دەمامک تەنها بۆ مەبەستی تەندرووستی نییە، بەڵکوو کچان بەکاری دەهێنن بۆ ئەو ڕۆژانەی کە بواریان نییە ماکیاژ بکەن، یاخود مانای ئەوەیە کە نایانەوێت قسە لەگەڵ کەسدا بکەن.

 

-سستمی پارککردنی چەند قات بەکاردەهێنن بەهۆی نەبوونی شوێنەوە بۆ پارککردنی ئۆتۆمبیل