سەردێر

بانە پاش (شێتم) گۆرانی (دەستم بگرە) بڵاودەکاتەوە

كچە گۆرانیبێژ بانە شیروان سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێیەتی بەناوی دەستم بگرە و بڕیارە لە 12ی ئەم مانگە بڵاو بێتەوە.
بەرهەمەکەی بانە لە تێكست و ئاوازی كەڤێ ئیسماعیلییە و سیامەند كاری میوزیكی بۆ کردووە.
بانە ساڵی ڕابردوو گۆرانیەکی بەناوی (شێتم) بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١ ملیۆن بینەری هەبوو.
بانە شیروان، لە ساڵی 2001 لە دایکبوه، کە یەکێک بوە لە بەشداربوانی بەرنامەی کورد ئادیڵ، یەکەم کاری کلیپێک بو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەوید زەردی بە ناوی “بڕۆ”