سەردێر

چەند هەڵسوکەوتێک لە ڕیستۆرانتەکاندا کە کرێکارەکان زۆر بێزار دەکات. تۆ وا مەکە!

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵسوکەوتێک لە ڕیستۆرانتەکاندا کە کرێکارەکان خۆیان باسیان لێوە کردووە و  زۆر پێی بێزار دەبن، بۆیە تۆ وا مەکە! 

 

– کرێکارەکان تاکتیکی خۆیان هەیە بۆ هەڵگرتنەوەی قاپ و شتەکان، بۆیە کاتێک تۆ بەحسابی خۆت یارمەتی دەدەیت، کارەکە لەو تێکدەدەیت!

– پەلە پەلکردنی زۆر لە داواکردنی خواردن یەکێکە لە بێزارکەرترین هەڵسوکەوتەکان بۆ ئەوان

– کاتێک کرێکارەکە ژمارەیەکی زۆر دەوری هەڵدەگرێت تۆ لە خۆتەوە دەوری دیکەی مەکەرە سەر یاخود لێی لامەدە، چونکە هاوسەنگی لەو دەشێوێنیت!

– لەکاتی ڕژانی شتێک یان شکاندا زیاد لە پێویست مەشڵەژێ و هەموو چێشتخانەکە تێمەگەیەنە، کرێکارەکان خۆیان پاکی دەکەنەوە!

– کاتێک داوای شتێک دەکەیت لە کرێکارێک، لە دانەیەکی دیکەشی داوامەکە و سەریان لێمەشێوێنە!