ئەمەی خوارەوە چەند ماددەیەکی زانستییە کە زۆرێک لە بەرهەمە جوانکاریەکانی لێدرووستدەکرێت و تۆش دەتوانیت بەجیا بەکاری بهێنیت:
– ترشەڵۆکی ساليسيليك، لە دەرمانخانەکان هەیە و دەتوانیت بیدەیت لە پێستت بۆ سافکردن و پاککردنەوەی
– ڕووەکی لاميناريا، ڕووەکێکی دەریاییە و دەتوانیت بۆ نەهێشتنی چرچی پێست بیدەیت لە جەستەت
– مادەی كلۆرۆ هیكسیدین Chlorhexidine ، لە دەرمانخانەکان هەیە و بۆڕێگری لە بۆنی عەرەق و بۆنی ناخۆشی جەستە زۆر بەسوودە
– گوڵی Arnica (العطاس) سوڕی خوێن چالاک دەکات و دەکرێتە ناو شامپۆ و کرێمی پێستەوە.
– ئەسپرین، وادەکات خوێن زیاتر بچێت بۆ ئەو ناوچەیەی کە بەری دەکەوێت، دەتوانیت وەک ماسک بۆ ڕوخسار بەکاری بهێنیت