ئەمەی خوارەوە چەند کەرەستە و پێویستیەکی ناوماڵە کە پێویستە ناوە ناوە بیگۆڕیت و نابێت بۆ ماوەی زۆر بەکاری بهێنیت:
ڕاخەری یۆگا نابێت لە ١ ساڵ زیاتر بەکاری بهێنیت و پێویستە پاش ئەوە بیگۆڕیت
ستیان لە نێوان ٦ بۆ ٩ مانگ دەتوانیت بەکاری بهێنیت و دواتر دەبێت بیگۆڕیت
فوڵجەی تەوالێت پێویستە ٦ مانگ جارێک بگۆڕێت
عەدەسەی چاو پێویستە ٣ مانگ جارێک بگۆڕێت
دۆشەکی نووستن دەتوانیت پاش ٨ تا ١٠ ساڵ بیگۆڕیت
ئامێری شۆردنی جلوبەرگ پێویستەکات ١٠ ساڵ جارێک بیگۆڕیت
ستیانی وەرزشی پێویستە ٦ مانگ جارێک بگۆڕێت
پێویستە ئیسفنجی شۆردنی قاپ و قاچاخ هەفتانە بگۆڕیت
فەڕش پێویستەکات ١٠ ساڵ جارێک بگۆڕێت
ساردکەرەوە و بەفرگر پێویستەکات ١٥ ساڵ جارێک بگۆڕێت