سەردێر

یەکەم درامای کوردی بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا

بڕیارە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا درامایەکی نوێی کوردی بەناوی (ئاسەوار) پەخش بکرێت.

دراماکە بە بەبشداری ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی شارەکانی «ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجەو کەرکوک» بەرهەم هاتووە کە تێیدا «مستەفا ئەحمەد، غەفور عەبدوڵڵا، سەباح عەبدولرەحمان، زاھیر عەبدوڵڵا، ھادی مەحمود، حیکمەت ھیندی، فەریدون حەمە ساڵح، عوسمان حاجی، سیروان عوسمان، بەیان عەلی، رزگار عەبدولرەزاق، ئیسماعیل ئەحمەد، جەلال ئەحمەد، بێگەرد حەمە سەلیم» ڕۆڵ دەبینن.

ئەم درامایە لە نووسین و دەرھێنانی ئومێد کەمالە و بڕیارە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دراماکە لە کەناڵی سپیدە پەخش بکرێت.