سەردێر

چەوری ناوەکی چییە؟ بۆچی زۆر مەترسیدارە و چۆن دەیتوێنیتەوە؟

کاتێ چەوری ژێر پێست شی دەبێتەوە دەچێتە ناو خوێنبەرەکانەوە دواتر لە ڕێی پڕۆتینەوە دەگوازرێتەوە بۆ خانەکانی ماسولکە تا ببێتە وزە ئەگەر پڕۆتینی پێویست نەخورێت ئەوا ئەو چەورییانە دوبارە لە لەشدا عەمبار دەبنەوە ئەم جارەیان وەک چەوری ناوەکی visceral fat.

لەكاتی كۆبوونەوەی چەوری لەژێر پێستدا لە  ناوچەی ورگدا، ئەوا بێگومان رێژەی چەوری ناوەکی Visceral fat لە دەوری ئەندامەكانی ناوسك زیاد دەبێت یان زیاد كۆدەبێتەوە. رێژەی بەرزی چەوریی ناوەکی بە پشكنینی رەنینی موگناتیسی یان سكانی CT دەستنیشان دەكرێت.

مەترسی چییە؟

– دەبێتە هۆی ئەوەی توشی دەوالی قاچەکان ببیت

– کێشەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانت بۆ درووستدەبێت

– ئەگەری مردنی ماسوولکەی دڵ یان جەڵدەی دڵ زیاد دەکات.

– پرۆسەی مێتابۆلیزم لە جەستەدا تەواو لاواز دەکات.

 

چۆن چارەسەری دەکەیت؟

 

– پێویستە بەر لە هەموو شت سستمی خواردنت تەواو تەندروستبکەیت

– پێویستە وەرزشی بەردەوام ئەنجام بدەیت (مەلەوانی، ڕاکردن، پاسکیلسوار)