سەردێر

چەند نیشانەیەکی پێشوەختی شێرپەنجە لەسەر جەستە کە پێویستە زۆر ئاگاداری ببیت

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی پێشوەختی شێرپەنجە لەسەر جەستە کە پێویستە زۆر ئاگاداری ببیت:

 

-بەپێی توێژینەوەیەکی بەڕیتانی نیشانەکانی توشبوونی شێرپەنجە سەرەتا لە دەستدا دیاری دەدات لە ڕێگەی درووستبونی برین و ئاوساوی و پەڵەی نائاساییەوە.

-بونی وەرەم و سوربەنەوەی نا ئاسایی و چڕبونەوەی ڕەق لە سنگ و بن باڵەکاندا، یاخود گۆڕینی شێوە و قەبارەی خاڵەکانی جەستە.

-کۆکەی درێژخایەن و بەردەوام کە ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی قورگ.


-خورانی نائاسایی بەشە جیاوازاکانی جەستە، بۆنمونە لە شێرپەنجەی مێشکدا جەستە زۆر دەخورێت بەتایبەت لە لوتدا.


-گۆڕانکاری لە کاری ڕیخۆڵەکان و بونی خوێن لەگەڵ پیساییدا.


-لەکاتی بونی شێرپەنجەی گورچیلەدا خوێن لەگەڵ میزدا دێتەدەرەوە، هاوکات پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە و ئازار لە گورچیلەدا دروستدەبێت.


-دابەزینی نائاسایی کێش: ئەم نیشانەیە لە شێرپەنجەی گەدەدا دەردەکەویت، کە کێش بە شێوەیەکی زۆر نائاسایی دادەبەزێت.


-ئازاری زۆر و درێژخایەنی قورگ بەهەمان شێوە نیشانەیەکە بۆ شێرپەنجە، کە هەندێکجار لە کاتی کۆکەدا خوێن دێتە دەرەوە.