سەردێر

٦ ڕێنامی گرنگ لە کاتی نوسینی CV دا پێویستە ڕەچاوی بکەیت تا فڕێ نەدرێت!

بەو پێیەی بەشێكی زۆر لە كار و پیشەكان داوای ناردنی CV دەكەن، پێویستە هەندێك یاسا هەیە لە كاتی نووسینی CV یەكەتدا بیانشكێنیت، تا بتوانیت كاریگەری لای خاوەن كارەكان دروستبكەیت و وایلێبکەیت CV یەکەت فڕێ نەدات! 

دیارترین ئەو یاسایانەی كە دەبێت بیانشكێنیت:

-گوێ بەوە مەدە كە دەڵێن نابێت لە كاتی نووسینی CV دەستەواژەی (من) بەكار بهێنیت، بەڵكو دەتوانیت لە زۆر كاتدا بە شێوازی (من) زانیاریەكانت بنووسیت! بۆ ئەوەی لە كاتی خوێندنەوەیدا وەك دوو كەسی بەرامبەر بەیەكتری لێبێت و ئەو كەسەی دەیخوێنێتەوە وا هەستبكات تۆ لە بەرامبەریدایت.

-ئەو یاسایەش بشكێنە كە ناچارت دەكات كارەكانی پێشووت بە شێوەی لیستێك و یەك لە دوای یەك بنووسیت، بەڵكو دەتوانیت لە كارە گرنگەكانتەوە دەستپێبكەیت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ساڵ و ماوەی كارەكەت و تەواوبونی بدەیت.

-دوربكەوە لە ناردنی CV بۆ ئەو ئیمەیڵە گشتییەی داندراوە بۆ ناردنی CV بەڵكو هەوڵبدە ئەو یاسایە بشكێنیت و ڕاستەوخۆ و كەسی یەكەمی بەرپرس لە پیشەكە بدۆزیتەوە و CV بۆ بنێرە.

-ئەو یاسایە بشكێنە كە دەڵێت نابێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ كەسی یەكەمی دەزگاكەدا سەبارەت بە كارەكە بدوێیت، بەڵكو هەوڵبدە ژمارەی تەلەفۆن یاخود ئیمەیڵەكەی یاخود فەیسبووكەكەی بدۆزیتەوە و سەبارەت بە كارەكە گفتوگۆی لەگەڵدا بكەیت.

-ئەو یاسایەش بشكێنە كە داوای نووسینی مووچەی پێشوترت لێدەكات، چونكە وا بیبینە كە ئەوە ژیانی تایبەتی خۆتە و نابێت كەس بیزانێت! لەبەر ئەو بڕەیان بۆ دیاركردنی مووچەكەی خۆت دەوێت.

-ئەو یاسایەش بشكێنە كە دەڵێت لە كاتی چوونت بۆ گفتوگۆی كارەكەت، بە ئارامی وەڵام بدەوە و دواتر بێدەنگ بە تا پرسیاری دووەمت لێدەكرێت، بەڵكو بە متمانە بەخۆبوونەوە و وەك دوو كەسی ئاسایی لەگەڵ خاوەنكارەكەتدا بدوێ‌.