سەردێر

چەند نهێنیەک لە بارەی ستاربۆکس کە گرنگە بیزانیت تا گەر چویتە ئەوێ هەڵنەخڵەتێیت!

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکە لە بارەی ستاربۆکس کە بەناوبانگترین زنجیرە قاوەخانەیە لە جیهاندا :

 

-زۆرێک لە کورسیەکانی ستاربۆکس ئاسوودەنین بۆ دانیشتن، ئەمەش بە مەبەست کراوە بۆ ئەوەی زوو قاوەکەت بخۆیت و بڕۆیت و کەسی دیکە بێت.

-لە ستاربۆکس زۆربەی شوێنەکان تاریکە تەنها شوێنی پارەدان نەبێت کە زۆر ڕووناک کراوە بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەربێت و هەموان بەرەو ئەوێ بچن.

-ستاربۆکس کار کەسەر چینی دەوڵەمەند و مامناوەند دەکات و هەوڵدەدات ئەو وێنەیە درووستبکات کە ئەوەی بتوانیت لە  (ستاربۆکس) قاوە بخوات واتە لە چینی سەرەوەیە، هەر بۆیە خەڵک لایان ئاساییە پارەی گرانتر بدەن بە قاوەیەک لەوێ بە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی دیکە.

-ستاربۆکس یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی زۆرترین پارە لە ڕیکلامدا خەرجدەکات و ساڵی ڕابردوو بودجەی ڕیکلامیان ٢٦٠ مللیۆن دۆلار بووە، لە بەشی ٨شتەمی زنجیرەی Game of Thrones کاتێک بە هەڵە کوپێکی ستاربۆکس بەدەست یەکێک لە ئەکتەرەکانەوە دەردەکەوێت، ئەو کۆمپانیایە بڕی  $2.3 بلیۆن دۆلار قازانجی کردووە.

-قاوەی ئاسایی لە ستاربۆکس زۆر بەخەستی داندراوە کە ئەوەش زۆر کەس حەزی پێی نیە، هەر بۆیە ناچارە جۆرەکانی دیکە و بەتایبەت  frappuccinos   و  lattes کە ئەوەش نرخیان گرنگترە.

-دەرکەوتووە ڕێژەی espresso لە کوپی گەورە و بچوکدا بە نزیکەیی هەر هەمان شتە، بەڵام لە قەبارەی گەورەدا بە شیر و  خواردنەوەی دیکە پڕدەکرێتەوە.