سەردێر

کەمال محەمەد (نیگا)ی بڵاوکردەوە

هونەرمەند کەمال محەمەد نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (نیگا) بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی کەمال محەمەد لە هۆنراوەی مازیار فایەقە و ئاوازی کەمال محەمەد و سیناریۆی سەروەت تۆفیقە و ڕزگار باهیر و لاوین وەک ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەبینن.

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.