ده‌م پاككه‌ره‌وه Mouthwash كه به‌رهه‌مێكی شله‌و له سه‌رجه‌م ده‌رمانخانه‌یه‌كدا ده‌ستده‌كه‌وێت له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوده‌م دروستكراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ت زانیوه كه ده‌توانیت ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ چه‌ندین بواری دیكه‌ش به‌كار بهێنیت؟
-دهمپاككهرهوه ده‌كرێت بۆ لابردنی بۆنی سیر و پیاز یان ماسی به‌كاربێت له‌سه‌ر ده‌سته‌كانت، كه‌مێك بده له ده‌ست و بڵاوی بكه‌ره‌وه.
-ده‌توانیت بیكهته كه‌مێك ئاوه‌وه‌و قاچه‌كانتی تێبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی سه‌رجه‌م میكرۆب و پسیهكان له‌ناو به‌رێت.
-دهمپاككهرهوه به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یه‌وه زۆر باشه بۆ له‌ناوبردنی كرێش، نیو به‌نیو له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵی بكه‌و بیده له قژت، با بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك پێوه‌ی بێت و دواتر قژت بشۆره‌وه.
-گه‌ر مێشوله پێوهیدایت به لۆكه‌یه‌ك كه‌مێك دهمپاككهرهوه بده له شوێنه‌كه‌ی، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری پێوه‌دانه‌كه نایه‌ڵێت.
-ده‌توانیت گه‌ر پاككه‌ره‌وه‌ی ماكیاجت نه‌مابوو كه‌مێك دهمپاككهرهوه بده‌یت له لۆكه یاخود كلێنسێك و ڕوخسارتی پێپاك بكه‌یته‌وه، به‌وه‌ش كاریگه‌ری ماكیاجهكه نایه‌ڵێت.
-گه‌ر تازه گوێت سمیه‌وه یاخود تاتۆیه‌كی نوێت داناوه، ده‌توانیت كه‌مێك دهمپاككهرهوهی لێبده‌یت و ههستیاریهكهی نایه‌ڵێت.
-بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناودهبهش زۆر باشه، 1 كوپ دهمپاككهرهوه له‌گه‌ڵ 3 كوپ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و بیكه‌ره ناو دهبهكهوه، تا به‌یانی جێی بهێڵه، دواتر به جوانی پاكی ده‌كاته‌وه.
-بۆ چه‌ند خوله‌كێك فوڵچه‌ی ددان پاكردنهوهكهت بكه‌ره كه‌مێك دهمپاككهرهوه، ئیدی به ته‌واوی پاكی ده‌كاته‌وه.
-چاویلكه‌كه‌ت به ته‌واوی پاكده‌بێته‌وه گه‌ر كه‌مێك دهمپاككهرهوهی لێبده‌یت و به په‌ڕۆیه‌كی نه‌رم بیسڕیت.