لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا وردەکاریەکانی ژیان گۆڕاوە، چونکە داهێنانە تازەکان جێگەی کاری دەستی دەگرنەوە و وردە وردە جیهان دەگۆڕێت، هەروەها بەهۆی قوڵبوونەوەی تەکنەلۆجیا لە هەموو وردەکاریەکانی ژیانی ڕۆژانەماندا، پێشکەوتن تەنیا لەسەر ئاستی داهێنان نیە بەڵکو هەندێک کار و پیشەی لەناو بردووە کە ڕەنگە تاوەکو ئێستا نەتبیستبێت، لێرەدا هەندێک لەو پیشانە دەخەینە ڕوو.
-ئەم پیاوە وەک زەنگی بەخەبەرهێنانەوەی بەیانیان کاری دەکرد و دانیشتوانی ناوچەکەی بۆ کاری ڕۆژانەیان خەبەر دەکردەوە، ئەم پیشەیە لە ساڵانی 70 کاندا لە بەریتانیا باو بووە.
– گواستنەوەی ئاو لە کۆندا وەک ئێستا بە سیستەمی ئاوەڕۆ بۆ ماڵەکانمان نەدەگەیشت، بەڵکو دەبوایە بەو جۆرەی وێنەکە ئاو بهێندرێت، یاخود پارەت دەدا بەکەسێک ئاوت بۆ بهێنێت.
– ئامێری چاپی دەستی پێویست بو لە هەمو کۆمپانیا و شوێنی کارکردندا هەبێت، بەڵام لە ئێستادا کۆمپیوتەر و پرنتەر جێگەی گرتۆتەوە.
-پێش داهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی دەستی گڵۆپی سەر شەقامەکان دادەگیرسێنرا.
– شۆفێری ئەسپ و عەرەبانە لە کۆندا لە جێگای تاکسی و پاس کاریان دەکرد.
-پێش داهینانی تەلەفۆنی ئۆتۆماتیک، خەتی پەیوەندیەکان لەڕێگەی کارمەندێکەوە دەگەیەندرا بە یەک.
وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەم پیشەیە بە قورسترین و ئاڵۆزترین پیشە دادەنرێت، وە مەرجیشبو خانمان ئەو کارە بکەن، بەهۆی سەرنجکردنی زیاتر و دەنگ خۆشیانەوە.
– لە کارگەکاندا کارمەندی خوێنەر دادەنرا، کە جەریدە و کتێبی بۆ کارمەندانی دیکە دەخوێندەوە، بۆ چێژ بەخشین و کات بەسەربردنیان، لەکاتێکدا ئەو خوێنەرانە هەمان بودجەی کارمەندەکانی دیکەیان وەردەگرت.
-گواستنەوە و فرۆشتنی سەهۆڵ.
-کۆمەڵێک گەنج بە شێوەیەکی دەستی شوشەکانی بۆڵینگ ڕێکدەخەن.