سەردێر

بەڕێگەی پزیشکی کۆن، چۆن لە قاچتەوە ژەهرەکانی جەستەت پاک دەکەیتەوە؟

بە پێی زانیاری پزیشكە چینیەكان دەتوانین لە ڕێگەی قاچەكانەوە لە ژەهر و مادەی زیان بەخشی ناو جەستە رزگاربین، ئەوەش چونكە بە پێی پزیشكی چینی ژێر پێیەكان ئەو ناوچانەیان تێدایە كە پەیوەندی هەیە بە سیستمی وزەی ناو جەستەوە بۆیە لە ڕێگەی ژێر پێیەكانەوە دەتوانین كۆنترۆڵی ئازارەكانی ناو جەستە بكەین، ئەم چارەسەرە ئاسانە بەڵام كاریگەریشە :


چۆنێتی ئامادە كردن:
-یەك كوپ خوێی (Epsom)
-یەك كوپ خوێی زبر
-یەك كوپ سۆدەی نان
-زەیتی زەیتون یان هەر زەیتێكی تر بە پێی ئارەزو

چۆنێتی بەكارهێنان

هەمو كەرەستەكان دەكەینە ناو ئاوێكی كوڵاوەوە تا بەتەواوی دەتوێتەوە، پاشان ئەو ئاوە دەكەینە حەوزی گەرماوەکەوە و سركەی سێو خوێ‌ ی بۆ زیاد دەكەین لەگەڵ زەیت بە پێی ئارەزو، پاشان  هەردوو قاچی تێدەكەین بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، كە لەوانەیە هەست بە ماندو بون بكەی لە دوای ئەو گەرماوە بەڵام ئەوە ئاساییەو هۆكارەكەی ئەو كارلێكە كارەباییانەیە و راكێشانی ژەهرو مادە زیان بەخشەكانی ناو جەستەیە بۆ ناو دەفرەكە. كە لەدوای بەكار هێنان رەنگی ئاوەكە رەش و لێڵ دەبێت كە ئەوەش مانای كاریگەری چارەسەرەكەیە.