سەردێر

دوو نەخۆشی مەترسیدار کە هەمان نیشانەیان هەیە، چۆن جیایان دەکەیتەوە؟

لەم بابەتە تەندرووستیەدا باس لە دوو نەخۆشی مەترسیدار دەکەین کە هەمان نیشانەیان هەیە، لە هەردوو دۆخەکەشدا گرنگە بەزوترین کات سەردانی پزیشک بکەیت.

 

هێلکەدان بەشێکە لە سیستەمی زۆربوون لە خانمان، ئەکەوێتە بەشی خوارەوەی سك لە هەردوو لای مناڵدان کە ئەرکیان دروستکردنی هێلکەو هۆرمۆنەکانی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆنە، هەندێك جار تورەکەیەکی پڕ شلە کە پێی دەوترێت کیس cyst لەسەر یەکێك لە هێلکەدانەکان گەشە ئەکا کە بەپێی شێوە و جۆرەکەی توشی کێشەی تەندرووستی دەکات.

لە بەرامبەردا ڕیخۆڵە کوێرە  وودەدات بە هۆی ڤایرۆسێك یاخود مانەوەی پیسایی لە بەشێكدا ، ئەمەش دەبێتە هۆی بەخێرایی كۆبونەوەی بەكتریا لەناویدا  و پێویستە بەخێرای مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت ، چونكە دەبێتە هۆی تەقین و دروست بونی هەوكردن لەپێستی سكدا.

نیشانە هاوبەشەکانی هەردوو نەخۆشیەکە:

  • بونی ئازاری توند و لەناکاو لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی جەستە.
  • هێڵنج و ڕشانەوە
  • تای بەرز

 

چۆن جیایان دەکەیتەوە:

-لە کیسی هێلکەدان جگە لە نیشانەکانی سەرەوە سوڕی مانگانە تێکدەچێت و بۆ ماوەی زۆر نامێنێت.

-بەڵام لە ڕیخۆڵە کوێرەدا ئەم نیشانە جیاوازانەی هەیە:

  • سکی ڕەق و تودن دەبێت
  • ناتوانێت غازات دەربکات