ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی ڕۆژانەی ژن و مێردە کە وەک ڤایرۆس وایە و پەیوەندیەکەتان پەک دەخات:
-ڕەخنەگرتنی بەردەوام لە خودی خۆت و باوەڕنەبوون بە خۆت
-هەوڵدان بۆ ئەوەی ببیتە ژنێکی پێرفێکت و کارکردن و ماندویەتی بەردەوام و لەبیرکردنی خۆت
-بەردەوام بەراوردکردنی هاوسەرەکەت بە کەسانی دیکە
-ژیر نەبوون لە خەرجکردنی پارە بە جۆرێک کە خەرجیەکان لە داهات زیاتر بێت
-هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی شتەکان بە نهێنی و ئاڵۆزی و باسنەکردنی کێشەکان
-بەردەوام بەکارهێنانەوەی ئەو شتانەی لە ڕابردوو ڕویانداوە و لەبیرنەکردنی