سەردێر

9 هەڵسوکەوتی ڕۆژانە، کە تائێستا بە هەڵە ئەنجامت داوە

بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانستی بەهۆی سەرقاڵیمان بە کارەکانی ڕۆژانەوە، هەندێک چالاکی باوی ڕۆژانە هەن کە بەهۆی گرنگی نەدان و سەرنج نەدان پێیان، زۆربەمان بە شێوازێکی هەڵە ئەنجامی دەدەین، لێرەدا ٩ چالاکی دەخەینە ڕووکە تاوەکو ئێستا بە هەڵە ئەنجامی دەدەین.

 

– شێوازی گرتنی خواردنەوەکان

پێویستە پەرداخ بە بنەکەی بگرین نەوەک ئەو بەشەی خواردنەوەکەی تێدایە، هەروەها قتوی خواردنەوەکانیش بەشی سەرەوەی بگرین، چونکە پلەی گەرمی پەنجەکان وادەکات خواردنەوەکان زووتر گەرم ببن.

-بەکارهێنانی شامپۆ

بەکارهێنانی شامپۆ هەموو ڕۆژێک وادەکات زەیتی سروشتی قژ نەمێنێت و زیان بە قژەکە دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە هەفتانە 2 بۆ 3 جار شامپۆ بەکار بهێنرێت.

 

-گەرمکردنەوەی خواردن بە مایکرۆوەیڤ

زۆربامان کاتێک خۆراک بە مایکرۆ گەرم دەکەینەوە ڕاستەوخۆ خواردنەکەی تێدەکەین بەڵام بە باشی گەرم نابێتەوە، بۆیە پێویستە بۆشاییەک لەسەر قاپەکە بەجێ بهێڵە تاوەکو گەرمی بەر هەموو خۆراکەکە بکەوێت.

 

– بەکارهێنانی تەوقەی رەش

هەوڵ بدە بەشە تەوژمدارەکەی بکەوێتە بەشی ژێرەوەی قژ، چونکە بەشێەوەیەکی جێگیرتر بە قژەوە دەمێنێتەوە.

 

– کەوچکە چەورەکەت

ئەگەر ناتەوێت قاپێکی دیکە بە کەوچکە چەورەکەت پیسبکەیت، ئەوا کەوچکەکە بە دەسکی مەنجەڵەکەت دا هەڵبواسە.

 

-مەعجونی ددان

زۆربەمان وا بیردەکەینەوە ئەگەر بە درێژای فڵچەی ددانەکە مەعجونی ددان بەکار بهێنین، ددانمان باشتر پاک دەبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا بەکارهێنانی برێکی زۆر کەم مەعجون، هەمان کاریگەری دەبێت.

 

– حەمام کردن پێش خەوتن

حەمام کردن پێش خەوتن نابێتە هۆی زوو خەوتن، کە زۆربەمان بەو جۆرە بیر دەکەینەوە، چونکە پلەی گەرمی جەستە بە گەرمی دەمێنێتەوە و دڵ و مێشک چالاک دەبێت، و بە لایەنی کەمەوە 1 کاتژمێر دەخایەنێت تاوەکو پلەی گەرمی ئاسای ببێتەوە.

 

– پاکەتی شیر

لەکاتی تێکردنی شیر یاخود شەربەت لە پاکەتەکاندا، دەبێت دەرچەکەی لە بەشی سەرەوەی بێت، بەوجۆرە باشتر کۆنترۆڵ دەکرێت و ڕێگری لە ڕژانی دەکات.

 

– پاکردنەوەی تەوالێت

پێویستە لەکاتی کردنەوەی ئاوی تەوالێت دا، قەپاغی تەوالێتەکە دابخەیت، چونکە لەو کاتەدا برێکی زۆر بەکتریا و هەوای زیادەی ناو زیرابەکە دێتە دەرەوە، ئەمەش چەندین نەخۆشی و هەستیاری دروست دەکات.