سەردێر

چەند ڕاهێنانێک بۆ گەڕانەوەی قەوسی بۆ قاچەکانت لە دکتۆری تایبەتی ئێسکەوە

زۆرێک لە ئێمە بەهۆی وەرزشنەکردن و پەستانی ڕۆژانەوە قوەسی قاچەکانمان کەمبۆتەوە، ئەوەش ئازاری قاچ و ڕان و پشت درووستدەکات، بۆیە گرنگە بۆ ڕێگری لەو کێشەیە ئەم وەرزشانە بکەیت.

 

لەسەر کورسیەک دابنیشە و بە پەنجەکانی قاچت خاولەیک هەڵبگرەوە. ٣ سێت . ١٠ جار

لەسەر نوکی پێ بچۆرە سەر مێزێک یان قەراغی قادرمە و خۆت بەرز بکەرەوە و دابەزەرەوە. ٢ سێت . ١٠ جار

تۆپێکی تێنس بکەرە ژێر پێت و بیشێلە

قاچێکت بکەرە سەر قاچەکەی دیکە و پەڕۆیەکی لێ بەستە و وەرزشی کشانی پیبکە

هەوڵبدە لەکاتی دانیشتنی ڕۆژانەدا ماوەیەک پەنجەکانی پێت بۆسەرەوە بەرز بکەیتەوە و بۆماوەی ٥ چرکە ڕای بگریت.