سەردێر

بەهۆی ئەوەی هاوشێوەی مارلین مۆنرۆیە، بۆتە ملیۆنێر و لە خانوەکەی ئەویشدا دەژی

کچێکی سکۆتلەندی بەناوی جاسمین چیسوێڵ بەهۆی ئەوەی هاوشێوەی مارلین مۆنرۆیە، بۆتە ملیۆنێر و لە خانوەکەی ئەویشدا دەژی.
جاسمین لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بینەرێکی زۆری هەیە و وەک مۆدێل دەردەکەوێت و لەو ڕێگەیەوە پارە پەیدا دەکات و داهاتەکەی زیاتر لە ٣ ملیۆن دۆلارە.


جاسیمن ئەو خانوەی کڕیوەتەوە کە مارلین مۆنرۆ لە لۆس ئەنجلوس تێیدا ژیاوە، بەهەمان ستایل و شێوازی ئەو دەردەکەوێت و هەڵسوکەوت دەکات، بەوەش هەوادارێکی زۆری لەخۆی کۆکردۆتەوە.


جاسەمین هەموو ستایل و کەلوپەلی ماڵەکەشی بەهەمان شێوەی ساڵانی ٥٠کان لێکردووە و وەک مۆدێلێکی جلوبەرگی کلاسیکی ناوبانگێکی زۆری هەیە، هەموو ئەمەش بەهۆی لێکچوونی لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی مارلین مۆنرۆ