پێشتر ده‌یانوت کەسە بەتەمەنەکان توانایان نییه بۆ فێربوونی زمانه‌كان وه‌ك منداڵان. به‌ڵام ئێستا ئه‌و زانیارییه به‌ته‌واوی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێری هه‌ر زمانێك ببێت كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، لێرەدا نیشانی دەدەین كه چۆن تۆ ده‌توانیت فێری هه‌ر زمانێك ببیت و هه‌رگیز بیرت نه‌چێته‌وه.
– زیاتر گوێبگره وه‌ك له‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت
-ئه‌گه‌ر هه‌وڵتدا بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمانێك بیت و ده‌نگه‌كان نامۆبوون له‌كاتی بیستندا، ئه‌وا پێویسته زیاتر گوێ‌بگرێت وه‌ك له‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت، چونكه ئه‌مه باشترینه.
-خۆت له زمانه‌كه‌دا نوقم بكه
-باشترین رێگا بۆ فیربوونی زمان خۆ نوقمكردنه له‌و زمانه‌ی كه ده‌ته‌وێت فێری ببیت. بە دروست کردنی ژینگه‌یه‌كی تایبەت بەو زمانەی دەتەوێت فێری ببیت له ماڵه‌كه‌تدا.
-بڕوا به‌خۆبوون
-بناغه‌ی زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی فێربوونی هه‌ر زمانێك به‌ته‌نها ئه‌و راستییه‌یه كه تۆ بڕوات به‌خۆت بێت. ئه‌وه بزانه كه تۆ ده‌توانیت فێری زمان ببیت بێ گوێدانه ته‌مه‌ن، شێوازی په‌روه‌رده، یان چالاكییه‌كان.
-په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌ری ڕه‌سه‌ن (خه‌ڵكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت زمانه‌كه‌یان فێربیت)
-ڕێگه‌یه‌كی تره بۆ فێربوونی زمان. ده‌توانیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیوەندی قسە کردن لەگەڵ بیانیەکاندا دروست بکەیت، یاخود ئه‌گه‌ر توانیت هه‌ندێك بیانی بدۆزیته‌وه.
-گەشتکردن

-ئه‌گه‌ر ده‌توانیت سه‌ردانی وڵاته‌كه بكه، یان ماوەیەک له‌وێ بژی.