خێزان
چەند هۆكارێكی سەرەكی دەبنە هۆی دواكەوتنی قسەكردنی منداڵ كە بریتین لە:
– هۆكاری بۆ ماوەیی
ئەگەر منداڵەكە هیچ كێشەی نەبێ و ژیری و زیرەكی تەواوبێ لەوانەیە دایك و باوكی یان كەسێكی تری بەم جۆرە بێ مەترسی نیە.
– كێشەی بیستن
پێویستە چاودێری بكرێ و چارەسەری بكرێ.
-هۆكاری دەوروبەر و ژینگەیی
ئەو منداڵانەی لەدایكیان دوورن لەقسەکردن دوادەكەون، خراپی هەڵس و كەوت و توند و تیژی دایك و باوكیش دەبێتە هۆی دواكەوتنی قسەکردن.
-دووانە
ئەو منداڵانەی دووانەن هەندێ جار بێ ئەوەی هۆكاری دیاریکراوی هەبێ قسەكردنیان دوا دەكەوێت.
-كێشەی ژیری و لاوازی عەقڵی
زۆرجار پەیوەندی بەهێز هەیە لەنێوان ژیری و دواكەوتنی قسەکردن بۆیە پێویستە بەزووترین كات هۆكارەكەی دیاری بكرێت.
– بوونی گرفت لەهەندێ لە ئەندامەكانی لەش و كێشەی نەخۆشی و كەمی هەندێ ماددەی پێویستی لەش.
-وەستانی کاتیی قسەكردن
لەوانەیە منداڵەکە بۆ ماوەیەک بێ هیچ كێشەیەك لە قسەكردن بوەستێ و دوایی دەست پێدەكاتەوە.
-منداڵی یەكەم
زۆرجار هەیە منداڵی یەکەم بەبەراورد بەمنداڵەكانی تری دوای خۆی زووتر دەست بەقسەكردن و ئاخاوتن دەكات.
د. محمد حسن پسپۆڕ (دكتۆرا) لەنەخۆشیەكان و گەشەی منداڵان