ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەرەستەی ناوماڵە کە نابێت ڕەزیلی تێدا بکەیت و شتی خراپی بۆ بکڕیت:
زەوی ماڵەکەت
دانانی زەوی ماڵەکەت بۆ ماوەی درێژە و ناتوانیت زوو بیگۆڕیت، بۆیە گرنگە کوالیتی باشبێت و بەپێی شوێنەکە گونجاو بێت، بۆنمونە بۆ چێشتخانەکە گرنگە کاشی بێت نەک تەختە یان لامینات.
ئامێرەکانی گەرمکردنەوە
ئەم ئامێرانە کە کوالیتی خراپ بێت هەم سوودی لێنابینیت هەم مەترسیدارە بۆت
ئاوەڕۆ و هەواکێش
بەهەمان شێوە گرنگە کە کوالیتی باشبێت، بۆ ئەوەی توشی گیران و کێشەی دیکەت نەکات.
ئەم بابەتە بۆ بەلوعە و کەرەستەکانی دیکەی هاوشێوەی ماڵەکەشت درووستە.
تەختە
زۆر گرنگە کە تەختە و کەرەستەکان کوالیتی باشبێت بۆ ئەوەی زوو خراپ نەبێت.
پلاکی کارەبایی
زۆر گرنگە کە کوالیتی باشبێت، تا هەم زوو تێکنەچێت و هەمیش شۆڕت نەکات و توشی کیشەت نەکات.