ئیڤۆن وه‌هاب كچه كوردێكه له ئه‌مریكا ده‌ژیت، له ساڵی 2014ـه‌وه بووه به مه‌یكه‌پ ئارتێست و له تۆره كۆمه‌ڵاتیه‌كان چالاكه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای كاركردنیدا حیجابی له‌به‌ر نه‌ده‌كرد، تا ناوه‌راستی ساڵی 2020، ئه‌و كات هه‌وادارانی ئیڤۆن كه ژماره‌یان زۆره، شۆك بوون كه بینیان ئیڤۆن به حیجابه‌وه ده‌ركه‌وت، له ئه‌كاونتی خۆی له ئینستاگرام ئیڤۆن ته‌نیا ئه‌و ویێنانهی هێشتووه كه حیجابی له‌به‌ره، دوێنێ له ئه‌كاونتی خۆی له تیك تۆك ئیڤۆن باس له خه‌ونێك ده‌كات كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بریار بدات حیجاب له‌به‌ربكات.
ئه‌و ده‌ڵێت، له شه‌وێك دا له خه‌ونێك دا نزیكه‌ی 10 پێغه‌مبه‌رم بینی له‌وانه‌ش محمد پێغه‌مبه‌ر (ﷺ )، ده‌شڵێت كه‌سێكی بێگانه هات و پێیوتم زوو خواردنی ئێواره بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كان ئاماده‌بكه، وتم پێغه‌مبه‌ره‌كان؟ هه‌ر زوو ئامادهكاریهكانم كرد و هه‌رچی له چێشتخانه‌كه‌مان دا هه‌بوو ده‌رمهێنا.
ئیڤۆن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی ده‌ڵێت، دواتر هه‌موان هاتن جلی درێژیان له‌به‌ربوو، و ده‌موچاوی هه‌موونا زۆر جوان بوو، هه‌موان له چێشتخانه‌كه‌مان دانبشتن و دڵخۆش دیاربوون، ده‌شڵێت دواتر له هاوسه‌ره‌كه‌م پرسیم، كوا محمد پێغه‌مبه‌ر ﷺ ، ئه‌و پێیوتم ئه‌مه له ته‌نیشتم دانشتووه، هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ندێك خۆی لادا بینیم پێغه‌مبه‌ر له ته‌نیشت دانشتووه، ئه‌و (پێغه‌مبه‌ر) زۆر نورانی بوو.
ئیڤۆن ده‌ڵێت، له خه‌ونم بینیم پێغه‌مبه‌ر زهرهدهخهنهیهكی گه‌وره‌ی كرد و ته‌ماشای منی كرد، بۆشایێك نێوان ددانه‌كانی دا هه‌بوو زۆر جوان بوو، پرچی تا سه‌ر شانی ده‌هات و ریشێكی پری جوانی هه‌بوو، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ تهماشهیم كرد و منیش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم بۆی كرده‌وه، دواتر به شه‌رمنه‌وه روی خۆی وه‌رگێرا، و هه‌ردووكمان روی خۆمان له‌یه‌كتر وه‌رگێرا.
ئێڤۆن ده‌ڵێت، نه‌مزانی ئه‌مه چ بۆنه‌یه‌كه، به‌ڵام من زۆر دڵخۆش بووم كه ئه‌وانم بینیی، ده‌شڵێت خه‌ونه‌كه زۆرتر‌بوو به‌ڵام به روونی له‌بیرم نه‌ماووه.
ئه‌و ده‌ڵێت له به‌یانی هه‌ستام، زۆر گریام پێكه‌نیم، دواتر چومه‌ته لای هاوسه‌ره‌كه‌م و پێموت، خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌مه‌وێت بۆ خوا حیجاب لهبهركهم، ئیڤۆن ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌كه‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی ئه‌و بژارده‌ی تۆیه، ئه‌گه‌ر دڵخۆشت بكات، بكه.
ئیڤۆن له كۆتاییدا ده‌ڵێت، ئه‌مه چیرۆكی بریاری من بوو كه حیجاب له‌به‌ربكه‌م، له خه‌ونێكه‌وه هات كه هه‌رگیز لهبیریناكهم.