-خێرا گەورەبوونی سک.
-خوێن بەربوونی دامێن.
-بێزووکردن و دڵ تێکچوونی زیاد لە پێوێست.
-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
-زیاد چالاک بوونی غودەی دەرەقی.
چارەسەرکردنی چۆن و بەچ رێکایەکە:
-چاودێری کردنی نەخۆشەکە دوای کورتاج لە ڕێگەی پشکنینی BHCG – titer .
-ڕێگری کردن لە سکپڕێ بۆ ماوەی ٦-١٢ مانگ.
ئەگەری دووبارە توشبوونەوەی نەخۆشیەکە لەگەڵ سکپڕی داھاتوودا دەگاتە ١٪ لەبەر ئەوە پێویستە نەخۆشەکە لە سکپڕی داھاتوویدا بە زووترین کات سۆنار بکات.
بۆرد لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.