کۆمەڵێکی زۆر مێرووی زیانبەخش لە ناو فەڕش و جێگای نوستنماندا هەیە و گەر پاکیان نەکەینەوە زیانمان پێدەگەیەنن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ چارەسەری کێشەی مێرووە زیانبەخشەکانی ماڵ bugs:
-لە ڕێگەی گسکی هەڵمیەوە بوخار بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە ئەو مێرووانە بەرگەی گەرمی ناگرن
-دەتوانیت ژێر جێگەکەت لە ڕێگەی گەرمکەرەوە (موجەفیفە)وە گەرم بکەیت بۆ لەناوبردنی مێرووەکان
-بۆ ئەوەی مێرووەکان بە جلەکانتەوە نەبن، لە کاتی شتندا دواتر بە پلەی گەرمی بەرز گەرمیان بکەرەوە
-دەتوانیت کیسی جێڵی سیلیسیم بەکاربهێنیت و لە ماڵەکەدا دایبنێیت کە مێرووەکان دوردەخاتەوە
-جلوبەرگەکانت لە عەلاگەدا هەڵبگرە بۆ ئەوەی مێروو نەچێتە ناوی
-دەتوانیت کەمێک سرکە و ئاو تێکەڵبکەیت و بیکەیتە قتویەکی ئاوپرژێنەوە و بیکەیت بەسەر جێگاکەتدا