لە هەموو شاری یاریەکانی دیزنی لاندا لە جیهان ژمارەیەکی زۆر لە کچانی گەنج ڕۆڵی شازادەکان دەبینن، ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەک کە شازادە ڕاستییەکانی دیزنی نابێت بە هیچ کەسێکی بڵێن:
-خۆیان ناتوانن ئەو شازادەیە هەڵبژێرن کە دەیانەوێت و بۆیان دیاری دەکرێت کە ببن بە کام شازادەیە
-بەر لەوەی ڕۆڵی کارەکەتەرەکە وەربگرن پێویستە ماوەیەکی زۆر خولی تایبەت ببین و بە هەموو جۆرێک بچنە ڕۆڵی ئەو کارەکتەرەوە و وەک ئەو پێبکەن و قسەبکەن و هەڵسوکەوت بکەن.
-بەر لەوەی ڕۆڵی کارەکتەریان پێبدرێت، دەبێت ماوەیەک ڕۆڵی ئەو کارەکتەرانە ببینن لە نێو جلوبەرگی داخراودان
-هەموو شازادەیەک ئیمزای تایبەتی خۆی هەیە و ئەو کچانەی ڕۆڵی شازادە دەبینن دەبێت بزانن کە زۆر بەجوانی ئیمزاکەی بکەن
-هەموو کچێک جگە لە کارەکتەرە سەرەکیەکەی خۆی دەبێت ڕاهێنان بکات لەسەر ٢ کارەکتەری دیکەش بۆئەوەی لەکاتی پێویست ئەو ڕۆڵەش ببینێت
-نابێت هیچ شتێکی پەیوەست بە کارەکەیان لە سۆشیالمیدیا و ئەکاونتی تایبەتی خۆیان بڵاوبکەنەوە
-گەر ڕووداوێک ڕوویدا لە دیزنی لاند بۆنمونە کەوتنی منداڵێک، نابێت لە کارەکەتەری خۆیان دەربچن و هاوکاری بکەن، بەڵکوو دەبێت بە کۆدێکی نهێنی کارمەندی سکویریتی ئاگادار بکەنەوە.
-ئەم کارە بۆ ماوەی زۆر بەردەوام نابێت و زیاتر ئەو کچانە وەردەگرن کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٣ ساڵدایە و پاش ئەوەی ئیدی ناتوانن ئەو کارە وەربگرن
-کارەکەیان مەترسی زۆرە و دەبێت بۆ ماوەی زۆر بە پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەرگی تەسکەوە بمێننەوە و بەردەوامیش زەردەخەنەی شازادەکان لەسەر لێویان بێت