سەردێر

خۆت ببە بە دکتۆری پێستی خۆت، چۆن دەزانیت کە نەخۆشیەکەت چییە؟

پێست یەکێکە لە هەستیارترین بەشەکانی جەستەی مرۆڤ و دەشتوانین لە ڕێگایەوە ئاماژەی زۆر نەخۆشی لە جەستەماندا دیاری بکەین، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە دیارترین ئەو نەخۆشیانەن کە لە ڕێگای پێستەوە دەیزانیت و پێویستە لە کاتی دەرکەوتنیدا چارەسەری پێویست وەربگریت:

 

-پەڵەی تۆخ

ئەم پەڵانە ڕەنگە هێمابێت بۆ نەخۆشی ئەدیسۆن، یاخود نەخۆشی کەڕووی جەستە، گەر ئازاری هەبوو مەترسیدارە و پێویستە لە هەردوو دۆخەکەشدا بچیتە لای پزیشک.

 

-پەڵەی سپی

ئەم پەڵانە لە کاتی توشبوون بە نەخۆشی  vitiligo  دروستدەبێت، پێویستە پزیشکی پسپۆڕی پێست ببینیت.

 

-زپکەی ورد و زۆر

لە کاتی هەوکردن یاخود حەساسیەت بە خواردنێکی دیاریکراو دروستدەبێت کە خوروشی لەگەڵدایە.

 

-هەڵئاوسانی پیست

ئەم نیشانەیە لە کاتی بونی نەخۆشی غودی دەرەقیدا دروستدەبێت، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت.

 

-زۆربونی خاڵەکان

گەر خاڵەکانی جەستەت قەبارەیان گەورەبێت و ژمارەیان نائاسایی زیاد بکات پێویستە پشکنین بکەیت و سەردانی دکتۆر بکەیت.

 

 

-زیپکە

هۆکاری دەردانی زیپکە زۆرە، لە چەوری پێست بۆ نا هاوسەنگی هۆڕمۆن و کێشەی هەرسکردن، بۆ چارەسەری پێویستە سەرەتا هۆکارەکەی بدۆزیتەوە.

 

-هەڵوەرینی پێست

هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم دیاردەیە بەهۆی کەمی ڤیتامینەوەیە لە جەستەدا، جگە لە ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان و حەساسیەت.

 

-عەرەقکردنەوەی زۆر

هۆکاری ئەم دیاردەیە ڕەنگە بەهۆی کێشە لە غودەی دەرەقی بێت بەهۆی ژەهراوی بونی.