سەردێر

گیراوەیەک بۆ جگەرت کە زۆر بەسوودە و بە جوانی پاکی دەکاتەوە

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە بۆ جگەرت کە زۆر بەسوودە و بە جوانی پاکی دەکاتەوە:

گرنگترین کاری جگەر لە جەستەدا پاکردنەوەی جەستەیە لە ژەهرو مادەی زیانبەخش بۆیە هەر کێشەیەکی بچوک لە جگەردا هەبێت کاریگەریەکی زۆر لەسەر جەستەمان دەکات و دەبێتە هۆی کۆبونەوەی ژەهر لەناو جەستەدا بۆیە سیستمی خواردن کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر جگەر و پێویستە زۆر ئاگاداری جۆری خواردنەکانمانبین و سەوزەو میوەو خواردنی تەندروست هەڵبژێرین چونکە نەخۆشی جگەر زۆر درەنگ هەستی پێدەکرێت و هەندێک جەر تانەگاتە ئاستێکی مەترسیدار هەستی پێناکەین.

 

بۆیە زۆر گرنگە هەمێشە ئاگاداری تەندروستیمان بین بەرلەوەی بگاتە ئاستێکی مەترسیدار کە لێرە باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی جگەر ئەم تێکەڵەیەیە کە زۆر ئاسان دروست دەکرێوو نرخێکی کەمیشی تێدەچێت :

 

:کەرەستەکان:

-یەک لیتر ئاو
-کەمێک هەنگوین بۆ تام
-شەربەتی پرتەقاڵ
-چەند گەڵایەکی نەعنای تازە
-ئاوی لیمۆ

 

چۆنێتی ئامادەکردن

 

لەسەرەتادا ئاوەکە بخەرە سەر ئاگر هەتا دەکوڵێت پاشان گەڵا نەعناکانیشی تێبکە تا لەگەڵیەک بکوڵێن پاشان لەسەر ئاگر دایگرە هەتا سارددەبێتەوە ئینجا ئاوی لیمۆو شەربەتی پرتەقاڵەکەشی تێبکە و کەوچکێک هەنگوینیشی تێبکە بۆ تامی خۆشتربێت و دەتوانیت رۆژانە پەرداخێکی لێبخۆیتەوە.