سەردێر

٥ ڕێگایی سرووشتی و کاریگەر بۆ چارەسەری هەڵئاوسانی ژێر چاوەکان

هەندێك جار چەند هۆكارێكی وەكو نەخەوتن‌و تەماشاكردنی شاشەی مۆبایل‌و كۆمپیوتەر بۆ ماوەیەكی درێژ، یاخود حەساسییەت‌و قەلەقی‌و ڕجیمێكی خراپ دەبنە هۆكار بۆ هەڵئاوسان و رەش بوونی ژێر چاو بەڵام كۆمەڵە كەسانێكیش هەن كە هۆكاری هەڵئاوسان و رەشی ژێر چاویان بۆ ماوەییە. لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك رێگەی سروشتی هەیە دەكرێت لە ڕێگایانەوە چارەسەری رەشی ژێرچاوەكانتی پێ بكەیت.

 

-قاشە خەیار

-ئەمە باوترین ڕێگە چارەسەرە بۆ چاو، خەیارێك قاش قاش بكەو لە بەفرگرەكەتتدا بۆ ماوەیەكی كەم دایبنێ پاشان دەریانبهێنەوەو لەسەر چاوەكانت دایبنێ، هۆكاری سارد كردنی قاشە خەیارەكان بۆ كەم كردنەوە ڕادەی هەڵئاوسانەكە بەسوودە و ڤیتامینی ناو خەیارەكەش بۆ كەم كردنەوەی رەشی ژێر چاو بەكاردەهینرێت.

 

-چای كیسە(كیسە چا)

-لەم رێگەیەیاندا دەتوانیت كیسە چای رەش یان چای سەوز بەكاربهێنیت بەڵام وا باشترە چای سەوز بێت لەبەر لەئەوەی ئەنجامەكەی كاریگەرترە، سەرەتا دوو كیسە چا بۆ ماوەی چەند دەقیقەیەكی كەم لە ئاوی گەرم دا دابنێ پاشان دەریانبهێنە و ڕێگە بدە با هەندێك سارد ببنەوە پاشان بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك لەسەر چاوەكانت دایانبنێ، ئەكرێت ئەم ڕێگەیە بۆ چەند جارێك لە رۆژێكدا دووبارە بكرێتەوە بۆ كاریگەری باشتر و خێراتر.

 

-ئاوی سوێر

-نیو كەوچكە لە خوێ لەگەڵ چوار كوپ ئاو تێكەڵ بكە، ئاوەكە پێویستە لە گەرمیدا مامناوەند بێت تاكو خوێیەكە باش لە ئاوەكەدا بتوێتەوە پاشان دوو پارچە لە لۆكە لە ئاوەكە هەڵبكێشە و لەسەر چاوەكانت بۆ چەند دەقیقەیەك دایبنێ.

 

 

-سەهۆڵ

-چەندپارچە سەهۆڵێك لە بەفرگرەكەتتدا دەربهێنە و لە ناو خاولییەكیان دابنێ پاشان لەسەر چاوەكانتی دابێ چونكە ئەو ساردییە دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی هەڵئاوسانی چاوەكانت.

 

-په‌تاته‌

-په‌تاته‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ نیشاسته‌ ناسراوه‌، یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ چاكبوونه‌وه‌ی ئاوسانی به‌شه‌كانی پێست له‌ جه‌سته‌، ده‌توانی په‌تاته‌یه‌ك بهێنیت و به‌ پارچه‌ی بازنه‌یی قاشی بكه‌یت، دواتر له‌سه‌ر چاوت بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌جێی بهێڵه‌، پاشان به‌ ئاوی سه‌هۆڵاو ده‌موچاوت بشۆ. یاخود دەتوانین پەتاتەکە لە عەسارە بدەیت و ئاوەکەی بگوشیت، دواتر بە لۆکەیەک لە ژێر چاوەکانتی بدەیت.