زۆرترین ئەو پرسیارانەی کە لە لایەن ئافرەتانی دووگیانەوە دەکرێن ئەوەیە کە ئایا لەکاتی دووگیانیدا دەتوانم وەرزش بکەم ؟
سۆزان مستەفا کەریم، ڕاهێنەری ئافرەتانی دووگیان لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێت”بەڵێ بێگومان دەتوانن وەک هەر ئافرەتێکی ئاسایی وەرزش بکەن”
بەوتەی ئەو ڕاهێنەرە گرنگی وەرزش لە کاتی دووگیانیدا ئەمانەیە :
-کەم کردنەوەی ئازاری پشت .
– کەمکردنەوەی قەبزی و ئاوسانی ریخۆڵەکان .
– چالاک کردنی مێشک و زیاد کردنی وزە لە لەشدا .
– یارمەتیت دەدات بۆ خەوێکی باشتر .
– رێگری دەکات لە زیاد بوونی کێش بە رادەیەکی زۆر.
– ماسولکەکان بەهێز دەکات.
– کەم کردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
– یارمەتی دەر ئەبێت بۆ مناڵ بونی سروشتی بە شێوەی ئاسانتر .
– کەمکردنەوەی نەشتەرگەری مناڵ بوون .