شاباز زەمانی لەبارەی دەنگۆی جیابوونەوەی “لە ژیانی تەیبەتی بگەڕێن”
هونەرمەند، شاباز زەمانی، پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ڕایگەیاند، تکایە با واز لە ژیانی تایبەتی یەکتر بێنین.
شاباز زەمانی وتویەتی” ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من ئه‌ركه بۆ ئێوه خزمه‌ت كردن وگۆرانی وتنه، ژیانی تایبه‌تی هه‌ریه‌كێكمان په‌یوه‌سته به‌خۆمانه‌وه”
ئەو دەنگۆیانە پاش ئەوە هات کە شاباز زەمانی سەرجەم وێنەکانی خۆی و هاوسەرەکەی لە ئەکاونتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سڕیەوە.
شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە و ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، چه‌ندین به‌رهه‌م و هەوادارێکی زۆری هەیە.