سەردێر

هۆنیا کەمال (خەیاڵی تۆ) بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال ڕایگەیاندووە کە کارەکانی بەرهەمە نوێکەی تەواوکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.

بەرهەمە نوێکەی هۆنیا كەمال بەناوی (خەیاڵی تۆ)یە کە لە تێكستی ئاراس گەبەییە، فاخر حاجی ئاوازەكەی بۆ داناوە، شاڵاو رەزا كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی دیار كوردۆیە.

هۆنیا کەمال لەدایکبوی شاری سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، یەکەمین بەرهەمی دوێتێک بو لەگەڵ ئاریاس جەڤان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by @honya______kamal